گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچی؟

كارەباى سلێمانى: لەمەودا پارەی کارەبا لە بەردەم ماڵاندا کۆدەکرێتەوە

2022.09.25 - 12:46
App store icon Play store icon Play store icon
كارەباى سلێمانى: لەمەودا پارەی کارەبا لە بەردەم ماڵاندا کۆدەکرێتەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى گشتى كارەباى سلێمانى رایگەیاند، لەسەر بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كارەبا لەمەودوا پارەی خوێندنەوەی سەر وەسڵی کارەبا لەبەردەم ماڵاندا و لەلایەن ژمێکارەکانەوە کۆدەکرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا لە ڕاگەیەنراوێکدا (25ی ئەیلولی 2022) ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە بە هۆكاری كەمبوونەوەى (سیولەى پارە) بۆ پێدانی مووچە و دابینكردنى خزمەتگوزارییە پێویستییەكان لە نەخۆشخانەكان و ئاو و كارەبا و رێگاوبان دراوە.

 

دەشڵێت، "بەهۆی کەمبوونەوەی سیولەی پارەوە زۆرێك لە پڕۆژەكانی ئەو بوارانە پەكیان كەوتووە و ناتوانرێت تەواوبكرێن، هەر بۆیە لە پلانماندایە، كە تا ئەمڕۆ ئەو قەرزانەی كارەبا كە لای هاووڵاتی ئاسایین لە (پۆلی ماڵان) كۆبووەتەوە لێپرسینەوە لەبارەیانەوە نەكرێن تا لەداهاتوودا حكومەت بڕیاری یەكلاكەرەوەی لەبارەوە دەدات، بەڵام لێرە بەدواوە پارەی خوێندنەوە واتە (سەرفیاتی مانگانەی كرێی كارەبا) وەردەگیرێت لەبەردەم ماڵاندا و لەلایەن ژمێركارانەوە (عدادى كارەبا)."

 

باسی لەوەشکردووە، لە هاوڵاتیان داواکارن کە هاوکارێکی باشی پرۆسەکە بن كە هەم بە سوودی گشتی و كەسی ئەو هاوبەشانە تەواو دەبێت و هاوڵاتیان بەشێك لە ئەركەكانیان كەم دەبێتەوە و پێوست ناكات بۆ پارەدان سەردانى فەرمانگە و بنكەكانى وەرگرتنى پارەى كارەبا بكەن.

 

دەشڵێت، "راستەوخۆ لەبەردەم ماڵاندا ئەو كارە ئەنجام دەدرێت و ئەم پرۆسەیەش بۆ چارەسەری كێشەی خزمەتگوزاریە بەردەوامەكانی پارێزگای سلێمانییە."