گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکار چییە؟

سەرۆکە نوێیەکەی بەریتانیا دەیەوێت کۆچبەری زیاتر ڕابکێشێت

2022.09.25 - 08:12
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکە نوێیەکەی بەریتانیا دەیەوێت کۆچبەری زیاتر ڕابکێشێت

ناس کورد-

لیز ترەس، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕووبەڕووی یەکەم ئاڵنگاری دەبێتەوە چونکە خۆی ئامادە دەکات بۆ زیادکردنی ژمارەی کۆچبەران تاوەکو گەشەی ئابووری بەرزبکاتەوە، بەڵام لایەنگرانی برێگزیت دژایەتی دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ترەس چاکسازییە بەرفراوانەکانی لە سیستەمی ڤیزەی بەریتانیادا خێراتر دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کەمیی بەرچاوی هێزی کار و ڕاکێشانی بەهرەمەندە سەرەکییەکان لە سەرانسەری جیهانەوە، ئەوەش بەپێی سیستەمی خاڵ.

 

ناوبراو پلانی هەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ژمارەی کرێکارانی کشتوکاڵی وەرزی بەرز بکاتەوە و گۆڕانکاری لە لیستی ئەو پیشانەدا بکات کە کەمیان هەیە، ئەمەش ڕێگە بە کەرتە سەرەکییەکان دەدات کارمەندی زیاتر لە دەرەوە بهێنن و دابمەزرێنن.

 

هەروەها پێشنیاری کردووە مەرجەکانی زانینی زمانی ئینگلیزی لە هەندێک کەرتدا سووک بکرێت بۆ ئەوەی کرێکارانی بیانی زیاتر بتوانن شایستەی ڤیزە بن.

 

بەڵام ئەم هەوڵەی ترەس ڕووبەڕووی بەرەنگارییەکی بەهێزی لایەنگرانی برێگزیت دەبێتەوە.

 

مانگی رابردوو دوو ملیۆن شوێنی کاری بەتاڵ ڕاگەیەندرا، لەكاتێكدا كەرتی چاودێری كۆمەڵایەتی هەوڵدەدات 105 هەزار پۆستی بەتاڵ پڕبكاتەوە، هەروەها کێشەی کەمیی پەرستاری هەیە، پیشەسازی کشتوکاڵیش داوای کردووە 30 هەزار ڤیزەی دیکە بۆ کرێکارانی وەرزی دابین بکرێت.

 

بەریتانیا لە ماوەی 12 مانگدا تا مانگی ئازاری 2022، 994 هەزار و 951 ڤیزای داوە بە خەڵکی جیهان، ئەمەش زیادبوونێکی بەرچاوە بەراورد بە پێش برێگزیت.