گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پاسداران ئۆپراسیۆنێکى لەخاکى هەرێم دەستپێکرد و هۆشدارى توند دەدات

2022.09.24 - 18:49
App store icon Play store icon Play store icon
پاسداران ئۆپراسیۆنێکى لەخاکى هەرێم دەستپێکرد و هۆشدارى توند دەدات

ناس کورد-

سوپاى پاسدارانى ئێران دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنى "ئاگرباران و تۆپباران" ى لەخاکى هەرێمى کوردستان راگەیاند، بۆ بەئامانج گرتنى بنکە و بارەگاکانى حزبەکانى رۆژهەڵات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سوپاى پاسداران (24-9-2022) لە راگەیەنراوێکدا هۆشداریدایە هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان کە نزیکى بنکە و بارەگاکانى حزبە کوردییەکان نەبنەوە، چونکە لەلایەن پاسدارانەوە بەئامانج دەگیرێن.

 

جەختیشیکردووەتەوە، دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنەکە دواى ئەوە هاتووە کە بەرپرسانى هەرێم "کەمتەرخەم بوون" لەڕێگریکردن لەو حزبانە بۆ ئەنجامنەدانى چالاکى دژى ئێران.

 

سوپاى پاسداران باسى لەوەشکردووە، تۆپبارانەکەى ئەمڕۆ بۆ سەر ناوچە سنورییەکانى هەرێم دەستپێکى ئۆپراسیۆنەکە بووە و قوربانى لێکەوتووەتەوە.

 

پێشتر بەڕێوەبەرى ناحیەى سیدەکان رایگەیاندبوو، پاش نیوەرۆى ئەمڕۆ ئێران بە چڕى تۆپبارانى بەرزاییەکانى سنورى سیدەکانى کردووە .  

  

ئیحسان چەلەبى لەلێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا وتى "تۆپبارانەکە کوێستانەکانی بەربزین، گۆڕی سایە و کوێستانی هۆڕنێى گرتووەتەوە".  

  

وتیشى تۆپبارانەکە زیانی گیانی نەبووە.