گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

چوارچێوەی هەماهەنگی وادەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی ئاشکرا کرد

2022.09.24 - 13:07
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەی هەماهەنگی وادەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

چوارچێوەی هەماهەنگی پێشبینی دەکات لە ماوەی سێ هەفتەدا دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێبکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


تورکی عوتەیبی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (24ی ئەیلولی 2022) وتی، "ڕەنگە دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان سێ هەفتەی پێنەچێت".

 

ڕوونیشیكردەوە، "هەڵپەساردنی دانیشتنەكانی پەرلەمان زیانێكی گەورەیە بۆ بەرژەوەندی ملیۆنان عێراقی گەیاندووە، بەتایبەتی كە نزیكەی 30 یاسا هەیە چاوەڕێی یەكلاكردنەوەن بەپێی میكانیزمە دەستوورییەكان".