گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستی هۆکاری نەخۆشکەوتنی 100 خوێندکارەکەی سلێمانی ئاشکرا کرد

2022.09.24 - 11:13
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی هۆکاری نەخۆشکەوتنی 100 خوێندکارەکەی سلێمانی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، هۆکاری توشبوونی 100 خوێندکار بە سکچوون و ڕشانەوە بەهۆی ئامادەکردنی خواردن بە شێوەیەکی ناتەندروست و هەروەها نەشیاوی ئاوی خواردنەوەی قوتابخانەکەوە بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (24ی ئەیلولی 2022) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی لە بەرواری 22ی ئەیلولی 2022 لە خوێندنگایەك لەناو شاری سلێمانی زیاتر 100 خوێندکار بەحاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی ڕشید تایبەت بە منداڵانیان کرد، بە مەبەستی بەدواداچوون لەو حاڵە ڕاستەوخۆ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لیژنەیەکی تایبەت لە چاودێری تەندروستی، یەکەی ئاو و تەندروستی خوێندنگاکان ڕاسپارد ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بکرێت بۆ دۆزینەوەی حاڵەتەکان و نمونەی ئاو بۆ پشکنینی تاقیگەی وەربگیرێت".

 

دەشڵێت، دواتر بەڕێوەبەراتی خۆپاراستنی تەندروستی بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری خۆپاراستن و لێپرسراوی چاودێری تەندروستی سلێمانی لیژنەکان پێکهێنراو سەردانی خوێندنگاکەیان کرد دوای ئەنجامدان و پشکنینی:


1- ئامادەکردنی خواردن بۆ خوێندکاران لە فرۆشگای خوێندنگاکە بەشێوەیەکی (نا تەندروست) ئامادەکرابوو.

2- دوای وەرگرتنی نمونەی سەرچاوەی دابینکردنی ئاو لە خوێندنگاکە دەرکەوت ئەو ئاوەی لەڕێگەی بیروە دابین دەکرێت و وە خوێندکاران بەکاری دەهێنن لەڕوی (بەکتریۆلۆجی)ـوە (نەشیاوە) بۆ خواردنەوە ناگونجێت.