ناس کورد-
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان و بەهۆی زیادبوونی کاریگەری بارستەھەوایەکی وشک و سارد، سبەینێ یەکشەممە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی 1 تا 2 پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ نزمتردەبنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (24ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، لە کاتەکانی سبەی شەو بۆ بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە لە ناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای سلێمانییەوە و سنوری ئیدارەی ڕاپەرین خێرایی با لە ئاڕاستەی باکوری ڕۆژھەڵاتەوە چالاک دەبێت بەخێرایی 15 تا 30 کم لە کاتژمێرێکدا.
دەشڵێت، "پلەکانی گەرما لە ڕۆژی دووشەممەوە بە ڕێژەی 3 تا 3 پلە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکاتەوە بەڵام لەشەواندا کەش بە ساردی دەمێنێتەوە.
بەپێی ڕوونکردنەوەکەی ئەو کەشناسە، پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم بەمشێوەیە دەبێت؛
سلێمانی 30 بە 17
ھەولێر 31 بە 20 پلە
دھۆک 31 بە 19 پلە
ھەڵەبجە 32 بە 19 پلە
کەرکوک 33 بە 22 پلە
لە ناوچەکانی گەرمیان 36 بە 22 پلە
لە سنوری ئیدارەی راپەرین 31 بە 19 پلە
لە سنوری ئیدارەی سۆران 30 بە 18 پلە