ناس کورد-
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران لەبەردەم ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتار دەدات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازمی: هێزە سیاسییەکان نەیانتوانی لەسەر پێکهێنانی حکومەت ڕێکبکەون، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی گەمارۆیەکی سیاسی
کازمی: حکومەتەکەم داوای دیالۆگێکی جددی و شەفاف لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان و لایەنە جیاوازەکان کرد بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی دەربازبوون لە قەیرانەکان.
کازمی: عێراقییەکان ئومێدیان هەیە بۆ بنیادنانی داهاتوویان.
کازمی: عێراق بانگەوازەکانی خۆی دووپات دەکاتەوە کە خاکەکەی بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەکارنەهێنرێت.
کازمی: جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستی رێزگرتن لەو بنەمایانەی کە لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە و رێساکانی یاسای نێودەوڵەتی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.
کازمی: حکومەتی عێراق پابەندبوونی خۆی دووپاتدەکاتەوە کە داوای چارەسەرکردنی ناکۆکییە کەڵەکەبووەکان دەکات لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە.
کازمی: عێراق دەیەوێت ببێتە سەرچاوەی سەقامگیری بۆ دەوروبەری ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
کازمی: عێراق بە بارودۆخێکی کەشوهەوای سەختدا تێدەپەڕێت بەهۆی کەمی سەرچاوەکانی ئاو و گۆڕانی رێڕەوی رووبارەکان لە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هاوبەشن و چەندین پڕۆژەی لەسەر کراوە بەبێ لەبەرچاوگرتنی کاریگەرییەکانیان لەسەر پشکی ئاوی عێراق.
کازمی: ئەم هەلومەرجە وایکردووە کە عێراق ببێتە پێنجەم وڵات کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە لە گۆڕانی کەشوهەوادا