ناس کورد-
هەرچەندە ئەمشەو فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەى بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەت ڕایگەیاند "هیچ پڕۆژە و یاسایەک تێناپەڕێت لە ڕێی پەرلەمانەوە کە دژی بنەماکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت"، بەڵام بەپێی بەڵگەنامەیەک دەردەکەوێت، 24 ئەندامی فراکسیۆنەکە ئیمزایان لەسەر پڕۆژەیاساکە کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەڵگەنامەکە کە دەستی ناس کورد کەوتووە، لە کۆی 31 پەرلەمانتار کە ئیمزایان لەسەر پڕۆژەیاساکە کردووە، 24 ئەندامیان پارتین، لەگەڵ پێنج ئەندامی یەکێتی و 2 لە پێکهاتەکان.
زیاتر بخوێنەرەوە: پارتی لەسەر پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی قسەی کۆتایی کرد