گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پیلانێكی ئێجگار گەورەیە’’

ئەمینداری یەكگرتوو: خێزان گەورەترین قەڵغانی كۆمەڵگەی كوردەوارییە

2022.09.23 - 20:57
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمینداری یەكگرتوو: خێزان گەورەترین قەڵغانی كۆمەڵگەی كوردەوارییە

ناس کورد-

سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاند، خێزان لە كۆمەڵگای كوردەواری و ئیسلامیدا گەورەترین قەڵغان و قەڵایە و ئەمەی كە ئێستا لەپەرلەمانی كوردستان ڕوودەدات پیلانێكی ئێجگار گەورەیە و پشێویەكی بە بەرنامەیە و نابێت ئەو بابەتە بەحزبی بكرێت و ئەو بابەتە تایبەت نییە بەلایەنێكی دیاری كراوەوە، بەڵكو باسەكە باسی هەموانە و پێویستە هەموان لەسەری بێنەدەنگ و ڕێگە نەدرێت شیرازەی خێزان و بەها بەرزەكانی كۆمەڵگە بشێوێندرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قسەکانی سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین لە قەزای چەمچەماڵ بوو کاتێک ئەمڕۆ هەینی (23ی ئەیلولی 2022) بەشداری لە چادرگای بونیادی تواناكانی ئەنجوومەنی باڵای مامۆستایانی یەكگرتوو كرد.

 

ناوبراو وتیشی، "مامۆستایان ڕۆڵ و پێگەیەكی گرنگیان هەیەو ئەركی مامۆستایان ئەركی پێغەمبەرانە كە قوتابیان لە قۆناغی ڕەوزەوە تاوەكو قۆناغی زانكۆ لەدوای خێزانەكانیان لەژێر دەستی مامۆستایان پەروەردە دەكرێن، بۆیە مامۆستایان كاریگەریان لەسەر كۆمەڵگە هەیەو پێویستە هەمیشە لە پێشەنگیدابن."


ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دووپاتی كردەوە كە یەكگرتوو لەو بابەتەدا كەمتەرخەمی ناكات و بەرێگای مەدەنی و زانستی رێگری دەكات لەو پیلانە قێزەونانەو دژی ئەو شەڕەیە كە بە وەكالەت دەكرێت و ئەركمانە خەڵكیش لەو قۆنتەراتە ئاگاداربكەینەوە كە ئێستا لە لەلایەن هەندێكەوە بۆ برێك پارە و پول ئەو كارە دەكرێت بۆ تێكدان و نەمانی بەها جوانەكانی كۆمەڵگای كوردی.


وتیشی: لەسەر پرسە ئاینی و نیشتیمانیەكان، هەر ئیشی یەكگرتووەكان نیە بێنە دەنگ و دەبێت لایەنەكانی دیكەو سەرجەم چین و توێژەكان ڕازی نەبن بەوەی شیرازەی خێزان بەو دەردەبەرن.