گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

عەلی باپیر: لەڕێگەی پەرلەمانەوە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی خێزان دەدرێت

2022.09.23 - 19:47
App store icon Play store icon Play store icon
عەلی باپیر: لەڕێگەی پەرلەمانەوە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی خێزان دەدرێت

ناس کورد-

عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان دژی هەمواری یاسای توندوتیژی خێزانی وەستایەوە و دەڵێت، "لەهەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی خێزان لەڕێگای پەرلەمان ‌و كەناڵە جیاوازەكانەوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی باپیر ئەمرۆ هەینی (23ی ئەیلولی 2022) لەگەڵ بەرپرس ‌و كارگێڕو ئەندامانی مەڵبەندی دهۆكی كۆمەڵی دادگەریی کۆبوویەوە، بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەکەی، ناوبراو دەڵێت، "قەیرانی ئەخلاقی ڕوبەڕوی كۆمەڵگاكەمان دەبێتەوە لەهەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی خێزان لەڕێگای پەرلەمان ‌و كەناڵە جیاوازەكان ‌و چۆنیەتی كاركردن ‌و پارێزگاریی لە شوناسی مسوڵمانەتیمان".

 

عەلی باپیر ئاماژەی بەوەكردووە "بۆیە كۆمەڵی دادگەریی لەڕێگای ئۆرگانەكانەوە پێویستە ڕوبەڕوی ئەم شەپۆڵە نەخوازراوە ببنەوەو بەردەوام بن لە تێكۆشان ‌و بانگەواز بۆ ڕاستە ڕێگای ھیدایەت ‌و پاراستنی بەھا ئەخڵاقییەكانی كۆمەڵگە".