گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی نوێ

باندێكی قاچاخچی كوردی هەرێم دەستگیركرا كە كۆچبەریان ناردووە بۆ بەریتانیا

2022.09.23 - 15:10
App store icon Play store icon Play store icon
باندێكی قاچاخچی كوردی هەرێم دەستگیركرا كە كۆچبەریان ناردووە بۆ بەریتانیا

ناس كورد-

پۆلیسی فەرەنسا باندێکی قاچاخچی دەستگیرکرد کە هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن و بە رێگەی قاچاخ و بە بەلەم خەڵکیان رەوانەی بەریتانیا کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   



رۆژی پێنچشەممە، 22ی ئەیلوولی 2022، پۆلیسی فەرەنسی ئاشکرای کرد، لە شاری لیلی باکووری فەرەنسا، باندێکی قاچاخچێتییان دەستگیر کردووە کە زۆربەی ئەندامانی ئەو گرووپە خەڵکی باشووری کوردستانن و بە بەلەم خەڵکیان بە قاچاخ رەوانەی بەریتانیا کردووە.



هەروەها پۆلیس ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو باندە قاچاخچییە، دەستیانگرتووە بەسەر 700 ئێلەگی مەلەکردن.

بە گوێرەی پۆلیس بنکەی سەرەکیی ئەو باندە لە شاری لیلی فەرەنسی بووە.



زایڤەر دێلرییۆ، سەرۆکی ئاژانسی ئۆکریستی فەرەنسی، کە تایبەتە بە چاودێریکردنی کۆچبەران، بە میدیا فەرەنسی راگەیاندووە، باندەکە خەڵکیان لە کالییەوە بۆ نۆکەندی ئینگلیز گواستووەتەوە. هەروەها لە شاری لیل کەلوپەلی مەلەکردن و دەریایان بەسەر کۆچبەراندا دابەشکردووە پێش ئەوەی بە قاچاخ رەوانەی بەریتانیایان بکەن.



پۆلیسی فەرەنسی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، رۆژی دووشەممەی رابردوو، 19ی ئەیلوول باندەکەیان دەستگیر کردووە کە لە سێ هاونیشتمانیی باشووری کوردستان و سێ فەرەنسی پێکدێن.


ئەو باندە تۆمەتبار کراون بەوەی لە ماوەی سێ مانگی وەرزی هاویندا، 80 کاروانی کۆچبەری نایاساییان لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە و بە بەلەم بۆ بەریتانیا رەوانە کردووە. لەو ژمارەیەش 50 کاروانیان بە سەرکەتوویی گەیشتوونەتە شوێنی مەبەستی خۆیان. گومان دەکرێت بۆ هەر کاروانێکیش نزیکەی 80 هەزار دۆلاریان دەستکەوتبێت.