ناس کورد-
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کە ئێستا لەگەڵ ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە شاری نیویۆرکی ئەمریکایە لە پرسیاری ڕۆژنامەنوسێک هەڵدێت و دەموچاوی خۆی دادەپۆشێت بە دەستەکانی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە کە یەکێک لە تیمەکانی کەناڵی "ایران إنترناشيونال"ی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی گرتوویەتی، تێیدا پەیامنێرەکە لەسەر شەقام چەند پرسیارێک لە بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوە دەکات، بەڵام ئەو خۆی لێ دەدزرێتەوە و هەڵدێت.
پەیامنێرەکە بە دەنگی بەرز دەپرسێت، ئێستا خەڵکی لەسەر شەقام خۆپیشاندان دەکەن، هەڵوێستتان چییە؟ پەیامتان چییە بۆ خێزانی مەهسا ئەمینی؟ دەتوانی دەموچاوت ئاشکرا بکەیت؟ ئێوە شانازی بە پۆلیسی ئەخلاقەوە دەکەن، ئەى بۆچی دەموچاوی خۆتان دادەپۆشن؟
هروب مسؤولي النظام الإيراني المرافقين لرئيسي، بتغطية وجوههم، من أسئلة مراسلة "إيران إنترناشيونال" بنيويورك. المراسلة: لماذا لا تريد الإجابة على أسئلتي؟ الناس في الشوارع، ما كلمتك لهم؟ ما رسالتك لأسرة مهسا أميني؟ يمكن أن تكشف عن وجهك؟ تفخرون بشرطة الأخلاق، فلماذا تغطون وجوهكم؟. pic.twitter.com/QrfaHkorT8
— إيران إنترناشيونال-عربي (@IranIntl_Ar) September 23, 2022