ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانی لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی تری ڕاگەیاند بەبێ هەرێمی کورستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەمید محەمەد عەبدولكەریم، بەڕێوەبەری یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ لە دیالە بە ئاژانسی فەرمیی عێراقییەی (22ی ئەیلولی 2022) ڕایگەیاند، " نزیکەی پێنج ملیۆن ئۆتۆمبێل لە سەرتاسەری عێراقدا هەیە، لەو ژمارەیە سێ ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بەغدای پایتەختدان."
دەشڵێت، "ئەگەر ئۆتۆمبێلی سوپا و گەشتیاری بۆ زیاد بکەین، ژمارەیان دەگاتە نزیکەی حەوت ملیۆن ئۆتۆمبێل لە سەرتاسەری وڵات‌دا."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "له ساڵی ڕابردووه‌وه پێشنیازێک بۆ رێگریكردن له هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل له ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ پێشكه‌شكراوه، به‌ڵام تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه".