گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەکی نوێ

خواردنەوەی چوار کوپ چایی مەترسی نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە

2022.09.22 - 20:55
App store icon Play store icon Play store icon
خواردنەوەی چوار کوپ چایی مەترسی نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە

ناس كورد-

توێژینەوەیەکی نوێ چینی دەریخستووە کە خواردنەوەی چای ڕەش، سەوز یان ئۆلۆنگ ئەگەری تووشبوون بە جۆری دووەمی شەکرە کەمدەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی توێژینەوەکە کە شەممەی ڕابردوو بڵاوکرایەوە، خواردنەوەی چوار کوپ لەو جۆرە چایانە لە ڕۆژێکدا پەیوەندی بە کەمبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دوو بە ڕێژەی 17% هەبووە، ئەوەش لە ماوەی 10ساڵدا. ئەم توێژینەوەیە کە تا ئێستا لە گۆڤارێکی زانستیدا بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی ئەوروپی بۆ لێکۆڵینەوە لە نەخۆشی شەکرە، لەم هەفتەیەدا، لە ستۆکهۆڵم پێشکەش دەکرێت.

 

شیینگ لی، نووسەری یەكەمی توێژینەوەكە و خوێندكاری دەرچووی زانكۆی زانست و تەكنەلۆجیای ووهان لە چین دەڵێت، پێشتر توێژینەوە لەسەر پەیوەندی نێوان خواردنەوەی چا و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دوو كراوە، بەڵام ئەنجامەكان ناتەبایی بوون.

 

لی بە کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی وتووە، "توێژینەوەکەمان دەریخستووە کە پەیوەندی نێوان خواردنی چا و شەکرە بەندە بە بڕی چا خواردنەوە، تەنها خواردنەوەی چای پێویست کاریگەری کلینیکی نیشان دەدات، بە پشتبەستن بە دۆزینەوەکانمان، من ئامۆژگاری خەڵک دەکەم کە چای زیاتر لە ڕۆژانەیاندا بخۆنەوە".

 

نووسەرانی توێژینەوەکە لێکۆڵینەوەیان لە فایلی پێنج هەزار و 199 کەسی پێگەیشتوو کردووە کە هەرگیز نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمیان نەبووە و بۆ یەکەمجار بەشدارییان لە پشکنینی تەندروستی و خۆراکی چین (CHNS) کردووە.