ناس کورد-
دەسەڵاتی دادوهریی عێراقی ڕایگهیاند، له ماوهی نیوهی یهكهمی ساڵی 2022دا، سێ ههزار و 961 حاڵەتی هێنانی ژنی دووهم تۆمار كراوه، پارێزگای نهینهوا زۆرترین حاڵەتی تێدابووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وقال إعلام القضاء في بيان، ان "محاكم العراق سجلت انجاز 3931 معاملة لحجة الاذن بالزواج من زوجة ثانية، بحسب احصائية رسمية لمجلس القضاء الأعلى للنصف الأول من العام الحالي في 16 محكمة استئناف عدا اقليم كوردستان".
ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەریی عێراقی لە ڕاگەیەنراوێکدا (22ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، دادگاکانی عێراق، بە بێ هەرێمی کوردستان، سێ هەزار و 931 مامەڵەیان تۆمارکردووە بۆ مۆڵەتدان بە هێنانی ژنی دووەم."
بەپێی راگەیەندراوەكە، دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا لە پلەی یەكەمدا بووە لە مامەڵەكانی پێدانی مۆڵەت لە ژنی دووەم 618 حاڵەت بووە، سەڵاحەدین بە 440 حاڵەت، بەسرە بە 432 حاڵەت.
بەڵام پارێزگای کەربەلا کەمترین حاڵەتی تێدابووە کە 74 دانەیە.
سەبارەت بە هۆكارەكانی هاوسەرگیری دووەم، دادوەری دادگای باری كەسی لە بەغدای نوێ، ئەحمەد جاسیب ئەلسەعدی رایگەیاند، “هۆکارە پاڵنەرەکانی جیاوازن، هەندێک جار پەیوەندی بە دۆخی تەندروستی ژنی یەکەمەوە هەیە، یاخود ناتوانێت منداڵ بخاتەوە، یان بەهۆی نەبوونی هاوسەنگی و خراپی لە مامەڵەی پێکەوەژیاندا."
دادوەر ئەحمەد جاسب ئەلسەعدی دەشڵێت: "لەكاتێكدا هۆكاری دیكەی پەیوەندیدار بە مێردەوە هەیە، كە بریتین لە ئارەزووی هاوسەرگیری و توانای دارایی و جەستەیی بۆ هێنانی ژنی دووەم".