گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ جۆر

دروستکردنى شوقەى کرێنشینان دەستپێدەکات..زانیارى نوێ لەبارەى نرخ و قیستەکان

2022.09.22 - 15:04
App store icon Play store icon Play store icon
دروستکردنى شوقەى کرێنشینان دەستپێدەکات..زانیارى نوێ لەبارەى نرخ و قیستەکان

ناس کورد-

 

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان رایگەیاند، هەفتەى داهاتوو لە ھەولێر و سۆران دەست بە دروستکردنی شوقەکان دەکرێت، کە پیشەکیەکی کەم و قیستێکی کەمی مانگانە و بۆ ماوەی ١٥ساڵ دەبێت تا ھەموو قیسەتەکە دەدرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد شوکری بە پێگەى فەرمى پارتى وت "لە ھەولێر و سۆران وەبەرھێنەرێکی ناوخۆیی دەست بە دروستکردنی شوقەکان دەکات و رەزامەندیمان داوە نرخی مەترێک بە ٣٣٠دۆلار دروست دەکات".

 

 وتیشى "ئێمە سێ جۆرە شوقەمان ھەیە ٨٠ مەتری و ١٠٠ مەتری و ١٢٠ مەتری، ئەوەی ٨٠ مەتری پێشەکی ٤ ھەزار دۆلار دەدات و ئەوەی دەمێنێت بە قیستی ١٥ ساڵ دەدرێت کە مانگانە ١٠٦ دۆلار دەدات و ئەوەی ١٠٠ مەتری پێشەکی ٥ ھەزار دۆلار دەدات و ئەوەی دیکەش بە قیستی ١٥ ساڵ مانگانە دەداتەوە و ئەوەی ١٢٠ مەتری پێشەکی ٦ھەزار دۆلار دەدات و ئەوەی دیکەش ماوەی ١٥ ساڵ مانگانە بە قیست دەداتەوە، کە ھیچ قیستێک ناگاتە ١٥٠ دۆلار مانگانە".

 

محەمەد شوکری باسى لەوەشکرد "داوامان کردووە کە ھەفتەی داھاتوو راستەوخۆ دەست بە کارکردن بکرێت لە دروستکردنی شوقەکان، ئەمە بۆ ھەولێر و سۆرانە و بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیش کەی ئامادەبوون لەو ناوچانەش دەستپێدەکەن و لە ھەموو ناوچەکانیش یەک جۆری نرخ ھەیە و ھەوڵدەدرێت ژمارەی شوقەکانیش زیادبکرێت".

 

بەبڕیارێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ٢٠ ھەزار شووقە لەرێگەی وەبەرھێنان و بەپاڵشتی حکومەت بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان دروست دەکرێت، لە پڕۆسەی  پڕکردنەوەی فۆرم نزیکەی ١٢٠ ھەزار کەس ناویان تۆمارکراوە.