ناس کورد-
نوسینگەى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، ڕێواز فائق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، لێدوانى بۆ هیچ ده‌زگایه‌كى ڕاگه‌یاندن نه‌داوه سه‌باره‌ت به دیدارى له‌گه‌ڵ مەسعود بارزانى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسینگەکە (22-9-2022) لەرونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە ،به‌هه‌موو لایه‌كى ڕاده‌گه‌یه‌نن كه د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، لێدوانى بۆ هیچ ده‌زگایه‌كى ڕاگه‌یاندن نه‌داوه سه‌باره‌ت به دیدارى به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ بارزانى.
دەشڵێت "ئه‌وه‌ى به فه‌رمى بڵاوكراوه‌ته‌وه له سایتى فه‌رمى په‌رله‌مان ته‌نیا ڕاگه‌یه‌ندراومانه سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى ٢٠٢٢/٩/٢١، بۆیه داوا له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین پابه‌ندى یاسا و ئیتیكى ڕۆژنامه‌وانى بن له بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵ و زانیارییه‌كانیان".