ناس کورد-
رووداوێکى هاتوچۆى سەخت لەسەر ڕێگاى خەلەکان - دوکان روویدا و پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرێوەبەرایەتى هاتوچۆى دوکان لە راگەیەنراوێکدا کە دەست ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، بەهۆى ڕووداوێکى هاتوچۆ لە ڕێگای دوکان خەلەکان پێنج هاوڵاتی گیانی لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێگای دوکان خەلەکان یەکێکە لەو ڕێگا مەترسیدارانەی کە زۆربەی شۆفێران هەست بە مەترسیەکانی ناکەن و بە خێرایی لێدەخوڕن و زۆربەی هۆکارەکانیش تەنها خێرا لێخوڕینە.