ناس کورد-
بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆمەڵگەی وێنەگرو سکاڵانوسەکانی لەشەقامی گشتی جەوازات داخست.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاواز کامل سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ پێنج شەممە(2022.9.22) ڕایگەیاند "بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن و دانانی کارمەند لەسەر شەقامەکە بۆ بانگکردنی هاوڵاتیان کە بووەتە هۆی بێزاریان، کۆمەڵگەی وێنەگروسکاڵانوسەکان لەشەقامی جەوازات داخست".
وتیشی "پێشتر سەرجەمی شوێنەکان ئاگاداراکراونەتەوەو بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە کەکارمەند لەسەر شەقامەکان دانەنێن و هاوڵاتیان بێزار نەکەن، بەڵام ئەم شوێنە پابەند نەبووە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی کۆمەڵگەی وێنەگر و سکاڵانوسەکان داخرێت و خاوەنەکەی ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە".