گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشى  48 کاتژمێر

کەشناسی پێشبینى باران و خۆڵبارین دەکات

2022.09.22 - 10:12
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسی پێشبینى باران و خۆڵبارین دەکات

ناس کورد-

 

کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات نمە باران لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاوییە بەرزەکان و سەنتەرى پارێزگاکان ببارێت و بەهۆى زیادبوونى خێرایی باوە تۆزوخۆڵ لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و کرکووک بەرزبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ 22- 9 - 2022 

کەش/ ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور لەگەڵ هەورى تەواو دەبێت لە زۆربەى کاتەکان لەگەڵ زیادبوونى خێرایى با، لە کاتى زیادبوونى خێراى با بۆ سەرووى 30 کم ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ هەیە لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و کرکووک .لەگەڵ نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (2-3 ) پلەى سیلیزى . ئەگەرى نمە باران لە سەر هەندێ ناوچەى شاخاویە بەرزەکان و سەنتەرى پارێزگاکان بە شێوەى پروشکە باران هەندێ کات و ناوچە ئەگەرى بارانێکى مامناوەندى کورت خایەنى هەیە.

 

خێراى با / لەسەر خۆ  (15 - 25) کم/ک.

ئاراستەی با /  لە گۆراندایە.

پلەکانی گەرما /  لەسەر نەخشە ئاماژەیان پێدراوە  نزم دەبنەوە.

مەوداى بینین /  ( 7 – 9 ) کم  دەبێت.

May be an image of map and text

سبەی 23- 9 - 2022

کەش/ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت.

پلەکانی گەرما: بە نزیکەى (1-2) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانى ڕۆژی پێشوو.

خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10 - 15) کم/ک .

ئاراستەی با/ گۆڕاو

مەوداى بینین /  ( 9 – 10 ) کم  دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :  33 پلەى سیلیزى

سلێمانی    :  31 پلەى سیلیزى

دهۆک     :  32 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 36 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   :  34 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  35 پلەى سیلیزى

سۆران    :  33 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :  37 پلەى سیلیزى

بەشى پێشبینى / 22- 9 - 2022