ناس کورد-
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەوڵێکى حکومەت بۆ بەرتەسککردنەوەى دەسەڵاتى پارێزگاکان ئاشکرادەکات کە بەوتەى ئەو دەبێتە هۆى سەرهەڵدانى قەیرانێکى نوێ بۆ هاوڵاتییان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئێستادا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی گفتوگۆکردنە دەربارەی هەمواری یاسای ژمارە( 3)ی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، بەوتەى بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی "هه‌مواره‌كه به‌ره‌و سیسته‌مێک ده‌برێت كه له ڕواڵه‌تدا لامه‌ركه‌زیه، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا مه‌ركه‌زی ته‌واوه".
بەرزان محەمەد (22-9-2022) بە دەنگى ئەمەریکاى وت "هه‌موو كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵات كاریگه‌ری ته‌نها له‌سه‌ر داهات نابێت، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی ڕه‌وتی ژیان ده‌بێت له پارێزگاكه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌ڕواته‌وه شوێنێكی تر".
وتیشى "گومانمان هه‌یه و ترسمان هه‌یه له‌مجۆره هه‌موواركردن و له‌مجۆره پرۆژانه به‌ڕاستی واهه‌ست ده‌كه‌ین هاوڵاتییان جارێكی تر تووشی قه‌یرانێكی تر ده‌بن کاتێک ده‌سه‌ڵات له حكومه‌ته خۆجێیه‌كه‌دا كه‌م بێته‌وه و سنوری به‌رته‌سک بێته‌وه هاوڵاتی ناتوانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بپارێزێت، هەروەها گومان له‌وه ده‌كه‌ین بۆ بچووكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌ن بێت كه ئه‌ویش بریتیه له لامه‌ركه‌زی. "
بەرزان محەمەد ڕونیکردەوە" پوخته‌ی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م یاسایه ئه‌گه‌ر هه‌مووار بكرێته‌وه به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقی ده‌بێت ئه‌م یاسایه له به‌غداد و له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كه له‌عێراقی فیدڕاڵدایه به‌ڕاستی به جۆره یاسایه‌كی دیكه له ده‌ستووردا جێی كراوه‌ته‌وه به جۆره ده‌سه‌ڵاتێكی تر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا حكومه‌ته خۆجێیه‌كان وه‌كو چاو‌دێر و وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه كارگێڕییه‌كاندا، كاتی خۆی له 2005 دا كه یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دانراوه ئه‌م یاسایه جارێكتر له ساڵی 2009 دا هه‌مووار كراوه‌ته‌وه جیاوازی زۆره له‌گه‌ڵ یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا. "
"ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌ناو پارێزگاكه‌دا بێت و ده‌سه‌ڵات لای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بێت بیركردنه‌وه‌كان باشتره، واته زۆر به‌ئاسانتر ده‌توانرێت بیر له‌وه بكاته‌وه سه‌رچاوه‌ی داهات زیاد بكرێت، بۆنموونه مه‌سه‌له‌ی به‌نزین بابه‌تێكه پێشتر قۆرخكاری تێدا نه‌بوو ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه‌وه یه‌ک دوو كۆمپانیا ده‌چێت ده‌یهێنێت، به‌ڵام جاران ده‌سه‌ڵاته‌كه لای پارێزگار بوو كۆمه‌ڵێک ڕێوشوێنی یاسایی هه‌بوو هه‌موو كه‌سێک بۆی هه‌بوو بیهێنێت كێبڕكێیه‌كی زۆر باش له‌نێوان هاوڵاتیدا دروستبوو بوو، ئێستا به‌نزینێكی زۆر كه‌م دێت ئه‌و به‌نزینه‌ی كه دێت گومرگی، بەرزان محەمەد وایوت.