گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى کازمی و ماکرۆن لە نیویۆرک

2022.09.21 - 23:54
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى کازمی و ماکرۆن لە نیویۆرک

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆک وەزیران (21-9-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و شێوازی پەرەپێدانیان لە بوار و ئاستە جیاوازەكاندا تاوتوێ كرا، هەروەها كۆمەڵێك پرسى ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ كرا.

 

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئاسۆی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کرا لە بوارەکانی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر بەهێزکردنی هاوکاری ئابووری لە بوارە جیاجیاکاندا کە لە پێش هەموویان بریتین لە وزە، وزەی نوێبووەوە، وەبەرهێنان.

 

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێویستی ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرەى بەغدا 2 بۆ هاوكاری و هاوبەشی كرا، هەروەها باس لە رۆڵی دیار و بەرچاوی عێراق کرا لە ناوچەكە و هەوڵەكانی بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایش تێیدا لە رێگەی سیاسەتی هێوربوونەوە و لێكنزیكبوونەوەی بۆچوونەكان، بە شێوەیەك کە سەقامگیری عێراق و ناوچەکە و خۆشگوزەرانی گەلەکانی بەرز دەکاتەوە.

 

هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ کرا له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی كازمی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی ئێستا و ده‌ستپێشخه‌ری دیالۆگی نیشتمانی، كه‌ سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا پشتیوانی خۆی بۆ ده‌ربڕی، جه‌ختی له‌ پێویستی هاندانی هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراق كرده‌وه‌ به‌ره‌و په‌یوه‌ندی و دیالۆگ لە چوارچێوەی پرۆسەی سیاسی و سەرپەرشتی دەستووردا.