گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاندیدى سەرۆککۆمار

پارتى: تا ئێستا لەگەڵ یەکێتى نەگەیشتووین بە رێککەوتن

2022.09.21 - 22:03
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى: تا ئێستا لەگەڵ یەکێتى نەگەیشتووین بە رێککەوتن

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى پارتی لەپەرلەمانى عێراق رایگەیاند، تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ یەکێتی نییە سەبارەت بە یەک کاندید بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، بەڵام کەشوهەوا هاندەرە بۆ رێککەوتن لەو بارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەریف سلێمان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی عێراق وتی "نیەتێک هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانى ئێستا کە ڕووبەڕووی پرۆسەی سیاسی دەبێتەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەگفتوگۆکانى یەکێتى و پارتى باسى کەرکوک و پێشمەرگە و فایلەکانی دیکە کراوە، لەنێویاندا سەرۆکایەتی کۆمار".

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، دانیشتنى پەرلەمان پێویستی بە ڕێککەوتنێکی سیاسی هەیە "هیوادارین ڕێککەوتنێک لە نێوان لایەنە سیاسییەکان هەبێت سەبارەت بە پرسی سەرۆککۆمار لەگەڵ دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان، زۆر بابەتی دیکە لەگەڵ یەکێتی هەیە، نەک تەنها بابەتی سەرۆکایەتی کۆمار."

 

جەختی لەوەشکردەوە کە "تا ئێستا لەسەر دیدێکی تایبەت سەبارەت بە سەرۆککۆمار ڕێککەوتن نەکراوە، بەڵام کەشوهەوا هاندەرە بۆ رێککەوتن لەسەر یەک کاندید بۆ ئەو پۆستە".