ناس کورد-
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی دەستوری کوردستانیان کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە، 21 ئەیلولی 2022، هەردوولا لە دیدارەکەدا باسیان لە پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستانکردو زەرورەتی زەمینەسازی و دروستکردنی هەماهەنگی و یەکدەنگی کرد لەنێوان لایەن سیاسییەکان و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوور.
دەشڵێت، بارزانی "پاڵپشتی خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان و هەر هەوڵێکی زەمینەسازی و دروستکردنی یەکڕیزی بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، لەلایەن دامەزراوە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان، وەک چۆن لەڕابردوو هەمان هەڵوێستی هەبووە."