ناس کورد-
به مهبهستی ڕێكخستنهوهی كارهبا و كهمكردنهوهی سهرپێچیی سهر تۆڕەكانی كارهبا، حكومهتی ههرێمی كوردستان پڕۆژەی پێوهری زیرهكی جێبهجێ كرد و ئێستاش له ڕێی سیستەمی "پریپەیمێنت"ـەوە ههوڵ دەدات كارهبای 24 كاتژمێری بۆ هاووڵاتیان دابین بكات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلی ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی باڵای بەستنی پێوەری زیرەك له بارهی سیستهمی "پریپهیمێنت"ـەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی گوت:''سیستەمەکە بەشێكە لە بەشەكانی پێوەری زیرەك و هەمان تایبەتمەندی پێوەری زیرەكی هەیە و لە لایەن وەزارەتی كارەباوه پەسەند كراوە. سەرەتا وەك تێست لە بازاڕی لەنگە دەستی پێكرد کە هەزار و ٥٠٠ هاوبەش ههبوون، پلانەكە بۆ ماوەی سێ مانگ بوو، تا بزانرێت لایەنە باش و خراپەكانی سیستەمەکە چین، ئێستا لە مانگی پێنجەمین و بۆمان دەركەوتووە کە وزەی ونبوو بە چوار بۆ پێنج هێندە كەم بووەتهوە، واتە پێشتر 8% بوو، بهڵام ئێستا بووەته 2%، ئهمهش ژمارەیەكی پێوانەییە. لەهەمان كاتدا توانیمان کارەبایەکى 24 کاتژمێرى بۆ بازاڕەکە و بە ڤۆلتیەیهكی جێگیر دابین بكەین. هەر لەبەر ئەم ئەنجامە باشە، ئێستا لە شاری دهۆک لە ئەڤرۆ ستی و بازاڕی دهۆك دەستمان بە دانانى هەمان سیستەم كردووە. ئێمە ئیتر لە بەشی تێست و تاقیکردنەوە هاتووینەتە دەرەوە و پڕۆژەكە ئامادەیە و پێشكەشی وەزارەتی كارەبا كراوە تا ئهوانیش دیراسهی بكهن و دواتر بڕیاری لەسەر بدهن.''
لهبارهی نرخى ئەو کارتەى کە بۆ کڕینى کارەبا دیارى کراوە لە سیستەمەکە، عەلی ئیسماعیل باسى لەوە کرد کە له سیستەمی وەزارەتی كارەبادا نرخ دیاری كراوە لەسەر پۆلی (بازرگانی، ماڵان و پیشەسازی). نرخى کارەبا هەمان نرخی جارانە، بەڵام شێوازی پارەدانەكەی گۆڕاوە، پێشتر له كۆتایی مانگ پارهكه دەدرا، بهڵام ئێستا لە سەرەتای مانگ پاره دەدرێت و هەمان نرخ و هەمان ژمارەیە بۆ هەموو پۆلەكان، بەڵام بە كارەبایەكی 24 كاتژمێری.
ئەو سیستەمە چارهسهری زۆربەی كێشەكان دهكات
عهلی ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی باڵای بەستنی پێوەری زیرەك سهبارهت به سوودهكانی ئهم سیستهمه دهڵێت:''كارەبای 24 كاتژمێری پەیوەندی بەپێوەری زیرەكەوە نیپە، چونكە دەبێتە فاكتەرێكی لاوەكی، بۆ نموونە ئەگەر ماڵێك بیەوێت سپلێت ببەستێت ئێمە پێوەری زیرەكی بۆ ببەستین یان نا ئەو سپلیتەكە هەر دەبەستێت، كەواتە ڕادەی پێویستی ماڵەكان بۆ كارەبا جیاوازە، لە كۆتاییدا خواستمان هەیە و خوێندنەوەی ئێمەش لەسەر خواستە لە (4000 بۆ 5000) مێگاوات و ئەو بڕەمان تا ئێستا بۆ دابین نەكراوە''.
بە گوتەی عەلی ئیسماعیل، ئەو سیستەمە بێگومان لە قازانجی هاووڵاتییە بۆ نموونە لە بازاڕی لەنگە هاووڵاتی هەیه لە دوكانەكەی 40 بۆ 50 گڵۆپی ههیه، بەڵام ئێستا كاتێك سەیری پێوەرەكەی یان ئامێرهكهی دەكات، دەزانێت چەند كیلۆ واتی ماوە بۆیە بۆ خۆی پلانێك دادەنێت تاسەری مانگ و به گوێرهی پێویست كارهباكه به كار بهێنێت، ئەوە خۆی لە خۆیدا پڕۆژەیەكی بەكاربردنە و وادەكات هاوبەش كۆنترۆڵی خۆی بكات و خواست لەسەر كارەبا كەمتر بكاتەوە، ئەوەش دەبێتە فاكتەرێك بۆ زیادپێدانی كارەبا، ئەگەر ئەو سیستەمە لە سەرتاسەری هەرێم پەیڕەو بكرێت زۆربەی كێشەكان چارەسەر دهبن.