گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

ھەورەبروسکە و بارانی پچر پچر کەشوهەوای سبەینێیە

2022.09.21 - 10:12
App store icon Play store icon Play store icon
ھەورەبروسکە و بارانی پچر پچر کەشوهەوای سبەینێیە

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ پێنجشەممە کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت و لە هەندێک ناوچە هەورەبروسکە و بارانی پچڕ پچڕی لەگەڵدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، سبەینێ پێنجشەممە (22ی ئەیلولی 2022) "باری ناسەقامگیری کەشوھەوا لەسەر ناوچەکانمان بەردەوامی دەبێت و ئاسمانی ھەرێم بە زۆری بە نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەمێنێتەوە لەگەڵ چربوونەوەی ھەورەکان بۆ ھەورە بروسکە و بارانی پچر پچر لە کاتە جیاجیاکاندا لەھەندێ ناوچەش بەدیاری نەکراوی ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ ئەبێت بەتایبەت لەسنوری ناوچە شاخاویەکاندا".

 

دەشڵێت، پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 3 تا 4 پلەی سیلیزی بەڕاورد بە ئەمڕۆ فێنکتر دەبێت و بەم شێوەیە دەبێت لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم؛

سلێمانی 32 بە 22

ھەولێر 35 بە 25 پلە

دھۆک 34 بە 23 پلە

ھەڵەبجە 35 بە 26 پلە

کەرکوک 36 بە 28 پلە

لە ناوچەکانی گەرمیان 37 بە 27 پلە

لە سنوری ئیدارەی راپەرین 32 بە 24 پلە

لە سنوری ئیدارەی سۆران 31 بە 22 پلە

 

ئاراس جەبار دەشڵێت، "خێرایی با کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند بۆ نیمچە بەھێز چالاک ئەبێت بەخێرای 20 تا 50 کم لە کاتژمێرێکدا لەگەڵ بەردەوامی خۆڵبارین بە ڕێژەیەکی کەم بۆ مامناوەند."