ناس کورد-
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی رایگەیاند، پارتی و یه‌كێتی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ده‌بێت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم و ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان به‌یه‌ك كاندیدی هاوبه‌ش بۆ پۆستى سەرۆککۆمار بچنه به‌غدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عه‌لی حوسێن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەت رایگەیاند، پارتی پێشتر تێبینی هه‌بووه، له‌سه‌ر پۆستى سەرۆککۆمار، چونكه پێی وایه ئه‌و پۆسته سیادییه پێویسته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان سوودی هه‌بێت، هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا هه‌بێت، به‌ڵام ئێستا هه‌ردوولایه‌نی پارتی و یه‌كێتی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ده‌بێت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم و ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان به‌یه‌ك كاندیدی هاوبه‌ش بچنه به‌غدا.
وتیشى "كێشه‌كانی عێراق، هیچ كاتێك كێشه‌ی په‌یوه‌ست سه‌رۆك كۆمار نه‌بووه، پێم وانییه ئه‌وه كێشه بووبێت، راسته پارتی و یه‌كێتی تێگه‌یشتنیان جیاوازه، به‌ڵام كێشه‌ی عێراق زۆر له‌وه گه‌وره‌تره له پۆستی سه‌رۆك كۆمار كورت بكرێته‌وه".
لەبارەى گفتوگۆکان لەگەڵ چوارچێوەى هەماهەنگى، عەلى حوسێن دەڵێت "گفتوگۆكان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رازین به داواكارییه‌كانی كورد و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه بۆ كێشه‌كانی سنووری مادده‌ی سه‌د و چل و كه‌ركووك، شنگال، یاسای نه‌وت و گاز، ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم، دارایی و پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ره ده‌ستوورییه‌كان".