ناس کورد-
پۆلیسى هەولێر وردەکاریی دزییەکى گەورەى ئاشکراکرد کە دوو مانگ لەمەوبەر لەلایەن کەسێکەوە ئەنجامدراوە و بەشێکى پارەکە براوەتە دەرەوەى وڵات ئەمڕۆ تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر (20-9-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، تۆمەتبارێک دوو مانگ لەمەوبەر 400 هەزار دۆلار و بڕێک زێڕى لە مالێک دزى بوو.
وتیشى دواتر تۆمەتبارەکە چووەتە دەرەوەى وڵات و بە بڕى 150 هەزار دۆلار شوقیەکى کڕیوە و پارەکەى دیکەشى خەرجکردووە.
هۆگر عەزیز باسى لەوەشکرد، ئەمڕۆ تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە کە پێنج دەفتەر دۆلارى پێبووە.