ناس کورد-
لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانى کوردستان بڕیاریدا بەزووترین کات ئەنجامی بەدواداچوونی خەرجییەکانی تایبەت بە کۆرۆنا ئاشکرابکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى لیژنەکە (20-9-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لیژنەکە لەکۆبوونەوەیەکدا هەروەها بڕیاریدا سەردانی دەستەی دەستپاکی بکات، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کارەکانی دەستەكه و بەسەرچوونی ماوەی یاسایی سەرۆکی دەستە و ئەو ڕێکارانەی گیراونەتەبەر لە دۆسیەکاندا.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٩/٢٠، لیژنەی دەستپاکی، بەسەرپەرشتیی بەڵێن ئیسماعیل، سەرۆکی لێژنە و ئامادهبوونی جێگرى سهرۆكی لێژنه و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەكه کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرباری وەڵامدانەوە و تاووتوێكردنی ئەو نووسراوانەی ئاراستەی لێژنەكه کرابوون، بڕیار درا بەزووترین کات ئەنجامی بەدواداچوونی خەرجییەکانی تایبەت بە کۆڕۆنا ڕابگەیندرێت و سەردانی دەستەی دەستپاکی بکرێت بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کارەکانی دەستەكه و بەسەرچوونی ماوەی یاسایی سەرۆکی دەستە و ئەو ڕێکارانەی گیراونەتەبەر لە دۆسیەکاندا.