ناس کورد-
دەزگاى دژەتیرۆر دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەرى راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى دژە تیرۆر کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر لە دەڤەری ڕاپەڕین، پاش کۆکردنەوەی زانیاری وردی هەواڵگری توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەو سنورە دەستگیر بکەن و دەست بەسەر (5) کیلۆ ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵدا بگرن.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا ئەو دوو بازرگانە ڕادەستی یاساکراون بۆ سزادانیان بەپێی ماددەی بەرکاهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە.