گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى کارەبا: سیستەمى پریپەید لە ھەموو کوردستان جێبەجێ دەکرێت

2022.09.20 - 18:05
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى کارەبا: سیستەمى پریپەید لە ھەموو کوردستان جێبەجێ دەکرێت

ناس کورد-

 

بریکاری وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، ئەگەر سیستەمى پریپەید سەرکەوتوو بێت و لەگەڵ کۆمپانیا گەیشتنە ڕێککەوتن، ڕەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران وەردەگرن بۆ ئەوەی لە ھەموو کوردستان جێبەجێ بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کامیل قەزاز (20-9-2022) بە پێگەى فەرمى پارتى وت "پلانی وەزارەتی کارەبا ئەوەیە سیستەمی پری پەید جێبەجێ بکرێت، کە ھاوشێوەی کارتی مۆبایل ھاوبەشانی کارەبا بەکاری دێنن".

 

وتیشى "پڕۆژەکە وەک تاقیکردنەوە لە بازاڕی لەنگەی ھەولێر و بازاڕی دھۆک دەستی پێکردووە، ئەوانەی سیستەمی پری پەید بەکار دێنن دەتوانن لێیان بپرسن چەند سوودی ھەیە و نرخی کارەباش کەمتر لەسەریان دەکەوێت.''

 

کامیل قەزاز ڕوونیکردەوە "ئەگەر سیستەمەکە سەرکەوتوو بێت و لەگەڵ کۆمپانیا گەیشتینە ڕێککەوتن، ئەوە ڕەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران وەردەگرین بۆ ئەوەی لە ھەموو کوردستان جێبەجێ بکرێت، چونکە سیستەمەکە کاریگەریی ھەیە لەسەر ڕەوشی کارەبا و خەرجی کەم دەکاتەوە و داھات زیاد دەکات.''