کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پۆلیسى شارەوانى قەڵادزێ هۆشدارى دەداتە ئەو هاووڵاتیانەى کە ئاژەڵ بۆ سەربڕین دەبەنە سەر زێى بچوک و ئاگاداریان دەکاتەوە کە ئەو کارە رێگە پێدراو نییە و دەبێتە هۆى پیسبوونى ئاوى زێکە. . لە راگەیەندراوێکى پۆلیسى شارەوانى قەڵادزێ، ئاماژە بەوە کراوە، ساڵانه و له جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌به‌نه سه‌ر زێی بچوك به‌مه‌ستی سه‌ربڕین و پاككردنه‌وه‌ی گۆشته‌كه‌ی، له كۆتایشدا پاشماوه‌كه‌ی فڕێ ده‌ده‌نه ناو ئاوه‌كه و به‌مه‌ش ژینگه‌ی ئاوه‌كه پیسده‌كات، له‌كاتێكدا ئاوی خواردنه‌وه‌ی دانیشتوانی شاری قه‌ڵادزێ له‌سه‌ر زێی بچوكه. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، بۆ رێگریکردن لەو کارە هێزەکانى بنکەى پۆلیسى شارەوانى قەڵادزێ چوونەتە سەر زێى بچوک و بڵاوەیان پێکراوە تا ڕێگه له‌و كه‌سانه بگرن كه ئاژه‌ڵه‌كانیان دێنن به‌مه‌به‌ستی سه‌ربڕین و پاككردنی تا ڕێگه بگرن له پیسبوونی ئاوه‌كه له پێناو ده‌ستبه‌ركردنی ئاوێكی ته‌ندروست بۆ هاوڵاتیان. . پۆلیسى شارەوانى قەڵادزێ لە راگەیەندراوەکەیدا داوا لە هاوڵاتیان ده‌كات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاژه‌ڵه‌كانیان نه‌به‌نه سه‌ر زێی بچوك بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه دوچاری پیسبوون نه‌بێت. .