ناس کورد-
پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارانى کوشتنى گەنجەکەى هەولێر خۆیان رادەستى پۆلیس کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی رونکردنەوەیەکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٠-٩-٢٠٢٢)، لە شەقامی ٦٠ مەتری هاووڵاتییەک بەناوی (بارزان رەمەزان حسین) تەمەن (٣٢) ساڵ لەلایەن دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ن. ح) و (م. ح) تەقەی لێ کرا و گیانی لەدەستدا، هەردوو تۆمەتباری ئاماژەپێکراو خۆیان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕوونکردنەوەی زیاتر لەوبارەیەوە دەخەینەڕوو.