ناس کورد-
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری هەڵوێستی محەمەد شیاع سودانی، تاکە کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران لەبارەى دۆسیەی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سۆران عومەر لە فەیسبوکی خۆی چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی، ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سەرۆکوەزیرانی ئایندەی عێراق کۆبوونەتەوە و باسی لە ئەولەویاتی بەرنامەی حکومەتی ئایندە کرد کە چوار بابەتە ئەوانیش خزمەتگوزاری و تەندروستی و کارەباو بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی.
دەشڵێت، "ئەوەش بە کاتی دیاریکراو هەوڵی جێبەجێکردنی بەرنامە حکومیەکەی دەکات، باسی لەگرفتی ئاوو مەسەلەی نەوت و بێکاری و پرۆژەکان و پیشەسازی و وەبەرهێنان کرد."
سۆران عومەر باسی لەوەشکردووە کە "دەربارەی کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لێم پرسی بۆچونی چییە؟ وتی: کێشەی نەوت بڕیاری دادگای فیدراڵی یەکلایی کردۆتەوەو دەبێ جێبەجێ بکرێ! چارەسەرەکەشی لەیاسای نەوت و غازی عێراق دەكرێ کەپێویستە لەزوترین کات یاساکە دەربچێت".
زیاتر بزانە: چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەى کاندیدی سەرۆکوەزیران بڕیاری کۆتایی دا