گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگا بڕیاری لەسەر کەیسی کوشتنی ماریا سامی دا و براکەی سزا دا

2022.09.20 - 13:06
App store icon Play store icon Play store icon
دادگا بڕیاری لەسەر کەیسی کوشتنی ماریا سامی دا و براکەی سزا دا

ناس کورد-

پارێزەری ئیمان سامی ناسراو بە ماریا سامی رایگەیاند، لەسەر دۆسیەی کوشتنی خوشکەکەی، براکەی ئیمان بە 15 ساڵ زیندانیکردن حکومدرا و مامی ئازاد کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەرێم رەفعەت، پارێزەری ئیمان سامی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، مامی ماریا ئازادکراوە و براکەشی سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە.


ئیمان سامى مەغدید ناسراو بە "ماریا سامی" تەمەن 20 ساڵ، 6ی ئازاری ئەمساڵ لەشەقامى 100 مەتری شاری هەولێر کوژرا پاشان براکەی تاوانەکەی لە ئەستۆ گرت، پاشان مام و براکەی ماریا دەستگیرکران بە تۆمەتی هاوبەشیکردن لەو تاوانەدا و ئەمڕۆ برای قوربانییەکە دادگایی کرا و سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ دەرچوو، مامیشی ئازادکرا.