گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەناو شاری هەولێر گەنجێک درایە بە دەستڕێژی گولـلە و کوژرا

2022.09.20 - 12:59
App store icon Play store icon Play store icon
لەناو شاری هەولێر گەنجێک درایە بە دەستڕێژی گولـلە و کوژرا

ناس کورد-

لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی کەسێک کوژرا و هێزەکانی ئاسایش بکوژەکەیان دەستگیرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی (21ی ئەیلولی 2022) راگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 20ی ئەیلوولی 2020، هاووڵاتییەک بەناوی بارزان رەمەزان حوسێن لە گەڕەکی زانیاری هەولێر بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی کەسێک کوژرا".

 

گوتیشی: "هێزەکانی ئاسایشی هەولێر دوای کاتژمێر لە رووداوەکە، بکوژەکەیان دەستگیرکرد".

 

سەرچاوەکە راشیگەیاند: "بکوژەکە ناوی (م.ح.ئ)ـە و ئێستا لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەستیپێکردووە".