ناس کورد-
بانکی (NYSE:BAC)ی ئەمریکی پێشبینی دەکات نرخی نەوت لە ساڵی داهاتوودا بە تێکڕا 100 دۆلار بێت، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لە چین و کەمبوونەوەی بەرهەمی ڕوسیا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بانكەكە لە راپۆرتێکدا (20ی ئەیلولی 2022) ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی گەڕانەوەی خواست لە ئاسیا و كەمبوونەوەی بەرهەمی روسیا، تێكڕای هەر بەرمیلێك نەوت لە ساڵی 2023دا دەگاتە 100 دۆلار، هەروەها پچڕانی زیاتر لە پێداویستییەكانی روسیا دەتوانێت نرخەكان بەرزبكاتەوە، بەڵام پاشەكشەی ئابووری جیهان دەتوانێت سنوورداركردنیان بكات.