کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پێشبینییەكانی كەشوھەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی شاره‌كانی هەرێمی كوردستانی، بڵاوکردەوە. . لە راگەیەندراوەکەى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئاماژە بەوە کراوە "ئه‌مڕۆ (دوشەممە، 12ی ئابی 2019) ئاسمانی شاره‌كانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت". . لەبارەی پلەی گەرمای پارێزگاکانی هەرێم، لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە،ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما 48 پلە دەبێت و لە کەرکوک تۆمار دەکرێت، هەولێر 46 و دهۆکیش 45 پلە و لە سلێمانیش بەرزترین پلەی گەرما 44 پلە، دەبێت". . بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەینێ (سێشەممە) کە سێهەم ڕۆژی جەژنی قوربانە، ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە.