ناس کورد-
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی حه‌وت ریستۆرانت داده‌خات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئه‌مڕۆ سێشه‌مممه، 20ی ئەیلولی 2022، له راپۆرتی لیژنه‌ی ریستۆرانتی قائیمقامیه‌تی سلێمانییدا هاتووه: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو لیژنه‌كه به فه‌رمانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ریستۆرانته‌كانی (دلین، نارین، دهۆك، به‌غداد، كه‌رنه‌ڤاڵ، هه‌نوله و دلڤین)ی له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی داخست.
دەشڵێت، "خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه."