ناس کورد-
بەپێی نوێترین ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، لە خۆپیشاندانی شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵات دژی مردنی ژینا ئەمینی، تاوەکو ئێستا چوار کەس کوژران و 75 کەسی تر بریندار بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
خۆپێشاندان دژی مەرگی گوماناویی ژینا ئەمینی بەردەوامن و رۆژ بە رۆژ کاردانەوەکانی کوشتنی ژینا سنووری زیاتر دەبڕن.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 13ی ئەیلولی 2022 ژینا ئەمینی لە تاران بە تۆمەتی دانەپۆشینی قژی بە باشی، دەستگیرکرا و دواتریش بە شێوەیەکی تەمومژاوی رۆژی 16ی ئەیلولی 2022 لە نەخۆشخانەی کەسرا لە تاران گیانی لەدەستدا.
هەرچەندە پۆلیسی تاران رەتیدەکاتەوە، بەڵام باوکی ژینا دەڵێت، ژینا ئەشکەنجە دراوە.