ناس کورد-
وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رەتیدەكاتەوە بڕیاردرابێت كارەبای ئەو هاووڵاتیانە ببڕدرێت كە قەرزاری کارەبان و دەڵێت، بەڵام قەرزی كشتوكاڵ و پیشەسازی ئاسانكارییان بۆ كراوە بۆ ئەوەی بە قیست بیگەڕێننەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم (دووشەممە 19-9-2022) بە میدیای پارتیی ڕاگەیاند، " هیچ بڕیارێك نەدراوە كە ئەگەر هاووڵاتیان قەرزەكانی کارەبا نەگەڕێننەوە، كارەبایان ببڕدرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەبارەت بە قەرزی بازرگانی، كشتوكاڵ و پیشەسازی ئاسانكارییان بۆ كراوە بۆ ئەوەی بە قیست بیگەڕێننەوە، ئەگەر نەیگەڕێننەوە ئەوە كارەبایان دەبڕدرێت.
پێشتر، عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، هەڕەشەی بڕینی كارەبا لەو هاوڵاتیانە كراوە كە قەرزارن و داوای ئاسانكارییان كردووە، ئێستا قەرزەكە بە قیست وەردەگیردرێتەوە.