کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەهۆى لافاوەوە لە هیندستان 147 کەس گیانیان لەدەستدا، بە سەدان هەزار کەسیش ئاوارە بوون. . میدیاکانی هیندستان بڵاویان کردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئابى 2019، 147 هاوڵاتى ئەو وڵاتە بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها زیاتر لە 165 هەزار کەسیش ئاوارەبوون. . ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرترین قوربانییەکانی لافاوەکەی ئەمڕۆ لە ویلایەتەکانی وکارناتاکا، کێرالا و مهاراشترا بووە. . ئەمەش لەکاتێکدایە ساڵی ڕابردوو، لافاوەکانی چەند ویلایەتێکى ئەو وڵاتە، بوەهۆى گیان لەدەستدانی 200 کەس. . .