گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

یەکێتی مەرجێکی نوێی بۆ دانوستان و ڕێککەوتن ڕاگەیاند

2022.09.19 - 14:53
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی مەرجێکی نوێی بۆ دانوستان و ڕێککەوتن ڕاگەیاند

ناس کورد- 

کارگێڕێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتینی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری یەکێتیی و بافڵ تاڵەبانی ئەوەیە کە بەبێ بەدەستھێنانەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک، یەکێتیی ناچێتە ھیچ دانوستانێکەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسۆ مامەند، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (دووشەممە 19-9-2022) لە شاری کەرکوک، سەردانی چەند دام و دەزگایەکی حزبی و حکومی کرد.

 

لە میانی سەردانەکەیدا ئاسۆ مامەند، ڕایگەیاند، "بەھۆی لێکتێنەگەیشتی لایەنەکان، تا دێت پرسی پێکھێنانی حکومەتی عیراق ئاڵۆزتر دەبێت و بارودۆخی وڵاتیش ناسەقامگیر تر دەبێت، ئەوەش زیان بە ھەموو لایەکمان دەگەیەنێت، ئەگەر ئێمە لە ناو خۆماندا رێک و تەبا بین، دەتوانین بەشێکی زۆری مافە دەستووری و یاساییەکان لە بەغدا بەدەست بھێنین، لە ئێستایشدا ئەو نییەتە لەناو حزب و لایەنە کوردستانییەکان بەدیی دەکرێت."

 

هاوکات لە بارەی پۆستی پارێزگاری کەرکوکیشەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، "بڕیاری یەکێتیی و سەرۆک بافڵ ئەوەیە کە بەبێ بەدەستھێنانەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک، یەکێتی ناچێتە ھیچ دانووستانێکەوە، ئەوەشمان بە روونی بە سەرجەم لایەنەکان راگەیاندووە." 

 

جەختیشیکردووەتەوە، " ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بە لای یەکێتییەوە پرسێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە و بە ھیچ جۆرێک سازشیان لەسەر ناکات."