گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارتی: هیچ شتێک نەگۆڕاوە

2022.09.19 - 13:20
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی: هیچ شتێک نەگۆڕاوە

ناس کورد- 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاربوو دوای چلەی ئیمام حسێن کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بکرێت، بەڵام تا ئێستا وادەکەی دیارنییە، چونکە ھیچ رێککەوتنێک بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە نەکراوە و شیعەکانیش لەنێوخۆیاندا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق (دووشەممە 19-9-2022) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، "پێشتر باس لەوە کرا کە دوای چلەی ئیمام حسێن دەست بەکۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەکرێتەوە، بەڵام ئێستاش بووەتە دوای چلەی ئیمام حسێن و تا ئێستاش کۆبوونەوە نەکراوە، هیچ وادەیەکیش بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دیارینەکراوە".

 

لەبارەی ئەوەی تائێستا ھیچ رێککەوتنێک کراوە لەنێوان لایەنەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە ڤیان سەبری، باسی لەوەکردووە، "تائێستا رێککەوتن نەکراوە، ماڵی شیعەکانیش رێکنەکەوتوون و ھیچ گۆرانکارییەکی تازە ڕووینەداوە ھەروەکو خۆیەتی".