ناس کورد-
دەستەی دەستپاکیی عێراق بڕیاری دا، بەتۆمەتی زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی پارێزبەندیی پەرلەمانتار، ئەحمەد جبوری ناسراو بە "ئەبو مازن" هەڵبگرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەستەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (دووشەممە 19-9-2022) ڕایگەیاند، "بەشی دادگای دووەمی لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغدا بڕیارێکی دەرکردووە بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ئەندامێکی خولی ئێستای پەرلەمانی عێراق کە پێشتر پارێزگاری سەڵاحەدین بووە (ئەحمەد جبوری) ئەوەش بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای سەڵاحەدین."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ئەو پەرلەمانتارە، لە ئەنجامی ئەو زانیاریانە هاتووە کە لە راپۆرتی وردبینیی وەزارەتی تەندروستیدا سەلمێنراوە لە کاری نایاسایی پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین لە فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگاکە."