ناس کورد-
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 19-9-2022، مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام کۆببنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی میدیای پارتی، ئەمڕۆ دووشەممە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە پیرمام گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئێستای عێراق، پێکهێنانی حکومەت و پرسی سەرۆک کۆمار دەکەن.
لە دوایین کۆبوونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانیدا کە رۆژی 4ـ8-2022 بەڕێوەچوو، لەپێناو یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی بڕیاردرا، کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵنگاریانەی کە رووبەڕووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت.