ناس کورد-
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە مانگرتنی سەرتاسەرییە لە شارە کوردییەکانی ئێران، ئەوەش وەک هەڵوێستێک لەبەرامبەر گیان لەدەستدانی (ژینا ئەمینی) و لە ئاگادارینامەیەکدا حزبە کوردییەکان داوایان لە هاووڵاتیانی کوردی ئێران کردووە بەشدار بن لەو ناڕەزایەتییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فوئاد خاکی بەیگی، ئەندامی رێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، "مانگرتنەکەی ئەمڕۆ یه‌كێک له به‌هێزترین مانگرتنه‌كان ده‌بێت، پێشبینی ده‌كه‌م به‌شێكی زۆری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بگرێته‌وه، ئه‌و مه‌سه‌له‌ی (ژینا ئەمینی) په‌یوه‌ندی به ته‌نها (گه‌شتی ئیرشاد)ه‌وه نییه، چونكه ئه‌وان به‌ڕێوه‌به‌ری یاساكانی كۆماری ئیسلامین، هه‌تا حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی مابێت یاساكانی هه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆیە ئامانجی سه‌ره‌كی له ڕاستیدا نه‌مانی ئه‌م ڕژێمه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی پێكهاته‌یی نابێت چوارچێوه‌كه‌ی بمێنێت چونكه هه‌تا ئه‌و ڕژێمه مابێت ئه‌و كرده‌وانه و ئه‌و یاسا شكێنیانه و ئه‌و دژیایه‌تیانه‌ی مافی مرۆڤ و نامرۆڤایه‌تی و نائه‌خلاقی هه‌ردرێژه‌ی ده‌بێت. "
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن ئه‌م هه‌واڵه به ته‌واوه‌تی لە ئاستی دنیا وه له كوردستان و ئێران‌دا ده‌نگی داوه‌ته‌وه، ناوه‌ندی هاوكاری حزبه‌كانی كوردستانی ئێران كه حزبی دیموكراتی ئێرانیش یه‌كێک له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده‌یه وه‌ک یه‌كه‌مین لایه‌ن له ئاستی ئێران و كوردستان و جیهانیدا داوایكرد ڕۆژی دووشه‌ممه مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، دوێنێش به‌شێكی زۆر خه‌ڵكی له نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستانی ئێران ڕوویانكرده شاری سه‌قز و (گۆرستانی ئایچی) و ته‌رمی خاتوو (ژینا) یان به‌ڕێزه‌وه به‌خاک سپارد."
جەختیشیکردووەتەوە، "بڕیاره له‌سه‌رتاسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا دوكان و بازاڕه‌كان دابخرێن، بڕیاردراوه ته‌نها ئەمڕۆ دووشه‌ممه 19-9 هه‌ر له‌به‌یانییه‌وه مانگرتنه‌كه ده‌ست پێده‌كات هه‌تا ئێواره درێژه‌ی ده‌بێت، دواتر چ به‌رنامه‌یه‌ک ده‌بێت ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌و هێز و لایه‌نه‌سیاسیانه به‌تایبه‌تی ناوه‌ندی هاوكاری كه هێز و جه‌ماوه‌رێكی زۆری له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا هه‌یه."
لە هەفتەی ڕابردوودا کاتێک لەلایەن هێزەکانی (گه‌شتی ئیرشاد) کە تایبەتن بە جێبەجێکردنی باڵاپۆشی لە ئێران‌دا، بەهۆی جێبەجێنەکردنی یاسای باڵاپۆشی بە ڕێکوپێکی، چەند ئافرەتێکیان دەستگیرکرد کە یەکێکیان کچێکی کورد بوو بەناوی ژینا ئەمینی، بەڵام هەر دوای دەستگیرکردنی ژینا ئەمینی جەڵتە لێیدا و دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ڕووداوەکە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و کەسوکارەکەی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن، ژینا بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە جەڵتە ئەو ڕووداوەی بەسەردا هاتووە.