ناس کورد-
وەزارەتى کارەباى هەرێم رایگەیاند، بەهۆى کارى چاکسازیی لە خۆرمەڵە بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ 250 مێگاوات کەم دەبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاگادارییەکى وەزارەتەکە (18-9-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، کاتژمێر 6:00 بەیانی تا 6:00 ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (2022/9/19) بۆ ماوەی 12 کاتژمێر بەهۆی لیکی غازەوە، پرۆسەی چاکسازی لە خۆرمەڵە بەڕێوە دەچێت.
دەقى ئاگادارییەکە:
ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە
کاتژمێر 6:00 بەیانی تا 6:00 ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (2022/9/19) بۆ ماوەی 12 کاتژمێر بەهۆی لیکی غازەوە، پرۆسەی چاکسازی لە خۆرمەڵە بەڕێوە دەچێت.
بەهۆیەوە گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 90 ملیۆن پێ سێجا کەم دەکات و بڕی بەرهەمهێنانی کارەباش بۆ 250 مێگاوات کەم دەبێتەوە.
هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتیەكان بە هاوبەشی پرۆسەکە جێبەجێ دەکەن.
هەوڵ دەدرێت لە کەمترین ماوەدا، دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.