گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ترەمپ نهێنى ناردنى ئاڵاى سپى بۆ مێرکڵ ئاشکراکرد

2022.09.18 - 22:10
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ نهێنى ناردنى ئاڵاى سپى بۆ مێرکڵ ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى پێشووى ئەمەریکا هۆشدارى دایە ئەڵمانیا بەهۆى سیاسەتى دژى روسیا و رایگەیاند، پێشتریش ئەنگێلا مێرکڵى لەو بارەیەوە ئاگادارکردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ترەمپ لە وتارێکیدا بۆ لایەنگرانى لە ویلایەتى ئۆهایۆ وتى "بە ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیام وت کە ئاڵایەکی سپییم بۆ ناردووە بۆ ئەوەی وڵاتەکەی رادەستی روسیا بکات".

 

وتیشى "كاتێك مێركڵ پرسیارى لێکردم  سەبارەت بە مەبەستی ناردنی ئاڵای سپی، پێم وت ئەگەر ئەڵمانییەكان 72%ی وزەیان پشت بە روسیا ببەستن، ئەوا دەبێت بەخێرایی خۆیان رادەستی روسیا بكەن".

 

ترەمپ  ئاماژەی بەوەشکردووە، کێ بیری لەوە دەکردەوە ئەوە بەو خێراییە ڕووبدات، لە ئاماژەیەکدا بۆ پێشهاتەکانی ئەم دواییە کە پەیوەندییان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕووسیاوە هەیە لە ئۆکرانیا و هەڵوێستی ئەڵمانیا لەو بارەیەوە.

 

ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە قسەکانی بۆ مێرکڵ لەو کاتەدا بە جددی وەرنەگیراوە و گاڵتەیان پێکراوە، بەڵام ئێستا پێدەچێت ڕاست بن.

 

ڕووسیا لە کۆتایی مانگی ئابی ڕابردوودا هێڵی بۆری غازی نۆرد ستریم 1ی داخست کە غاز دەگوازێتەوە بۆ ئەڵمانیا و کڕیارە ئەوروپییەکان، لەکاردانەوەى سزاکانى رۆژئاوا بۆ سەر وڵاتەکەى.