گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم وەڵامى فەرمى ئێران بۆ راپۆرتى ’’تێکچوونى’’ تەندروستى خامنەیی

2022.09.18 - 19:33
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم وەڵامى فەرمى ئێران بۆ راپۆرتى ’’تێکچوونى’’ تەندروستى خامنەیی

ناس کورد-

 

ئێران وەڵامی ئەو راپۆرتەى دایەوە کە لەم دواییانەدا ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئێران بڵاویکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەممەد مەراندی، ڕاوێژکاری تیمی دانوستانکاری ئێران لە دانوستانەکانی ڤیەننا، لە هەژماری خۆی لە تویتەر ڕایگەیاندووە، "بانگەشەکانى ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕۆژێک پێش وتارێکی ئایەتوڵڵا خامنەیی خراوەتەڕوو".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەوان بانگەشەی ئەوەیان كرد كە زانیارییان لەسەر تەندروستی ڕێبەری شۆڕش لە چوار كەسی ئاگاداروەرگرتووە، لەکاتێکدا ئەو بانگەشانە لایەنگریی ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز و میدیاكانی دیكەی رۆژئاوای لەسەر پرسەكانی پەیوەست بە ئێران دەرخست.

 

ڕۆژی شەممە عەلی خامنەیی لە حسێنییەیەکدا لە تارانی پایتەختی ئێران دەرکەوت، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەو ڕاپۆرتانەی ئەمریکا کە گوایە تووشی نەخۆشی بووە و بەم دواییە باری تەندروستی تێکچووە، بەو پێیەی لە ژێر چاودێری پزیشکان لە جێگادا ماوەتەوە.

 

میدیاکانی ئێران وێنەکانی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵاى شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیان لە حوسێنییەکی تارانی پایتەختی ئێران بڵاوکردەوە و بە بۆنەی "چلەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن".